ئەمڕۆ شەممە 7ی حوزهیرانی 2025 یهكێتیی تۆپی پێی جیهانی " فیفا " رایگەیاند: لە مۆندیالی جامی جیهانی یانەكان كه ئەم مانگە لە ئەمهریكا بهڕێوهدهچێت، چەندین داهێنان تاقیدەكرێتەوە، لەوانە سیستمێكی نیمچە ئۆتۆماتیكی بۆ دیاریكردنی ئۆفساید بە كەڵك وەرگرتن لە زیرەكی دەستكرد.
ئاژانسی ههواڵی عێراقی بڵاویكردووهتهوه : بە بەكارهێنانی زیرەكی دەستكرد، وەشانێكی پێشكەوتووی تەكنەلۆژیای ئۆفسایدی نیمچە ئۆتۆماتیكی لهلایهن فیفاوه جێبەجێ دەكرێت بۆ خێراكردنی پرۆسەی بڕیاردان لە دۆخی ئۆفساید دا.
فیفا روونیشیكردووهتهوه: گرتەی ڤیدیۆیی ڕاستەوخۆ و پێداچوونەوەی ناوبژیوانان لە كاتی پاڵەوانێتییەكەدا لهڕێگهی سیستهمی پیشكهوتووی "ڤار" دیاریدهكرێت.
ئەمەش ڕێگە بە هاندەرانی ناو یاریگا دەدات بزانن ناوبژیوان چی دەبینن لەسەر شاشەی پێداچوونەوەی ڤیدیۆیی ناو یاریگا،گرتە ڤیدیۆییەكان بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ لەسەر شاشە زەبەلاحەكان پیشان دەدرێن.
یهكێتیی تۆپی پێی جیهانی "فیفا" راشیگهیاندووه: ئەوهش ئاسانكاری بۆ هەوادارانی ناو یاریگا دەكات، بۆ تێگەیشتن لە پرۆسەی بڕیاردان و بەرزكردنەوەی شەفافیەت و دیدگای روون بۆههمووان.
جێی باسه، لە مۆندیالی 2022ی قەتەر تەكنەلۆژیای نیمچە ئۆتۆماتیكی دیاریكردنی ئۆفساید بەكارهێنرا، بە بەكارهێنانی كامێرا و هەستەوەرێك كە لە ناوەڕاستی تۆپەكەدا دانرابوو، لە چركەیەكدا 500 داتای دەگوازێتەوە.
فیفا ئهوهشی خستووهتهڕوو: لەماوەی پاڵەوانێتییەكەدا كامێرای جەستە لەسەر ناوبژیوانان دادەنرێت، ئەمەش وەك بەشێك لە پەخشی ڕاستەوخۆی یارییەكان.
دووپاتیشی كردووهتهوه : یەكێك لە ئامانجە سەرەكییەكانی ئەم تاقیكردنەوە ئەوەیە كە بزانرێت ئایا گۆشەی كامێرای نوێ دەتوانێت ئەزموونی بینین لە تەلەفزیۆن و ئۆنلاین باشتر بكات بە پیشاندانی رووداوەكان لە ڕوانگەی ناوبژیوانەوە.
له راگهیهنراوهكهی فیفا ئهوهش هاتووه: لە نێو تایبەتمەندییە نوێیەكاندا، كۆمپیوتەرێكی تابلێت بۆ ڕێكارەكانی گۆڕینی یاریزانەكان بەكاردەهێنرێت، جێگرەوەی ڕێكارە تەقلیدییەكانی كاغەزی و پەیوەندی دەستی، ئهوهش بۆ ئاسانكردن و رێكخستنی گۆڕینی یاریزانەكان لهناو یاریگادا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.