ئه‌مڕۆ شەممە 7ـی حوزەیرانی 2025، سووپای ئۆکراینا به فه‌رمی رایگەیاند: هێزەکانی سوپای رووسیا بە درۆن و مووشەک، دوێنێ شەو توندترین گورزی سه‌ربازییان له شارۆچکەی خارکێڤ وه‌شاندووه و زیانی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ 7ی حوزه‌یران، ئەلێکسەندەر سافتشوک، گوتەبێژی ناوەندی هێزەکانی رووسیا ئاشکرای کرد: به فه‌رمانی كرێملن له وه‌ڵامی ته‌قاندنه‌وه‌ی پردی برایانسكی له هه‌فته‌ی رابردوو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئۆكراینا، هێزەکانی رووسیا به درێژایی شه‌وی رابردوو توانیوویانە 455 سەربازی ئۆکراینا له‌ناوچه‌ی خاركێڤ بکوژن.
ئەلێکسەندەر سافتشوک راشیگه‌یاند: لە ناوچەکانی کۆبتیڤۆ و دێمیترۆڤ و چەند ناوچەیەکی دیکەش، ڕووبەڕووی هێزەکانی ئۆکراینا بوونەتەوە، لەو ڕووبەڕووبوونەوانەشدا، 8 زریپۆش و 7 ئۆتۆمبێلی گەورەی سەربازیی، هەروەها 3 تۆپیان تێکشکاندووە.
لای خۆیه‌وه بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هێرش و گورزه سه‌ربازییه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی سوپای رووسیا وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند: هێزە ئاسمانییەکانیان، 82 درۆنی بۆمبڕێژکراویان لەسەر ئاسمانی رووسیا تێکشکاندووە.
وەزارەتی به‌رگری رووسیا لەسەر پێگەی فەرمی خۆی لە پلاتفۆرمی تیلیگرام بڵاوی کردووەتەوە: دوێنێ هه‌ینی زۆرینەی درۆنە بۆمبڕێژکراوەکانیان لەناوچەکانی سەر سنووری نێوان رووسیا و ئۆکراینا، یاخود لە ناوەڕاستی رووسیا تێکشکاندووە.
هه‌روه‌ها سێرگی سۆبیانین، سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ رایگەیاندووه: دوێنێ هەینی 6ـی حوزەیرانی 2025، شەش درۆنی بۆمبڕێژکراو لەسەر ئاسمانی مۆسکی پایتەخت تەقێندراونەتەوە.
ئه‌وه‌ی گرنگه بگوترێ : ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه رووسیا و ئۆكراینا هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر یه‌كتر چڕكردووه‌ته‌وه، هه‌ر یه‌كه‌و به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌وی تر تۆمه‌تبار ده‌كات بۆ شكانی رێككه‌وتن و ئه‌نجامدانی دانوستان له نێوانیان، تا ئێستا دوو گه‌ڕی دانوستان له ئیستانبوڵ له نێوان هه‌ردوو شاندی باڵای رووسیا و ئۆكراینا به‌ڕێوه‌چووه ، به‌ڵام هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر یه‌كتر به‌چڕی به‌رده‌وامن و به‌ره‌وپێشچوونێكی ئه‌وتۆ له نێوانیان نه‌هاتۆته كایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.