سەرۆکی پارتی ئیسڕائیل بەیتینو، ناتەنیاهو بە خیانەتکار لە قەڵەم دەدات بە رەوانەکردنی چەک بۆ کەرتی غەزە و ناتنیاهۆش دەڵێت گروپێکمان لە غەزە پێکهێناوە دژی حەماس و توانیومانە لە رێگەیانەوە سەربازەکانمان رزگار بکەین.
ئەمڕۆ شەممە 7ـی حوزەیرانی 2025، بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: "پاڵپشتی چەکداری لە هێزێک دەکات لە ناو غەزە دژی هێزەکانی حەماس "
میدیاکانی ئیسرائیل و فەلەستینی بڵاویانکردەوە کە ئەم گروپە لەلایەن یاسر ئەبو شەباب سەرکردایەتی دەکرێت و سەر بە هۆزی تەرابین یە.
لیبرمان سەرۆکی پارتی ئیسڕائیل بەیتینو بە کەناڵێکی ئیسرائیلی گوت کە حکوومەت چەک بۆ کۆمەڵێک تاوانبار لە کەرتی غەززە دابین دەکات.
لیبرمان، لە چاوپێکەوتنە ڤیدیۆییەکەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل تاوانبار دەکات بە خیانەت کردن لە دەوڵەت و دەڵێت: ناتەنیاهۆ چەک دەنێرێتە غيزە.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەسەر ڤیدیۆکەی لیبرمان گوتی: "لیبرمان هیچ شتێکی وای ئاشکرا نەکردووە جێگەی ترسبێت بۆم، ئەوەی کردوومە لەسەر بنەمای ئامۆژگاری بەرپرسانی ئەمنی بووە، گروپێکمان لە غەزە چالاک کرد کە دژایەتی حەماس بکات ئەوە چی شتێکی هەڵەی تێدایە؟".
ناتەنیاهۆ گوتی، ئەو گروپە چەکدارییە تەنها سوود بە ئێمە دەگەیەنێت، ئەوان ژمارەیەکی باشی سەربازی ئێمەیان رزگار کردووە و چەندین تەرمیشیان بۆ گەراندوینەتەوە.
هێزەکانی ئیسرائیل ریانگەیاند: فەرمانیان پێکراوە بە پڕ چەککردنی گوپی یاسر ئەبو شەباب بۆ ئەوەی هاوکارمان بن لە دەربازکردنی چەندین سەرباز و کارەکانی رێکخستن و پاراستنی ناو کەرتی غەزەمان بۆ بکەن.
ناتەنیاهو دەڵێت؛ بەهۆی زانیاریەکانی گروپەکەمان توانیومانە گورزی کوشندە لە حەماس بدەین و چەندین سەرباز لە بن دەستیان دەربهێنین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.