وەزارەتی تەندروستی سعوودییە رەتی كردەوە هیچ دەرد و پەتایەك لەنێو حاجییان لە پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ بڵاوببێتەوە.
محەمەد عەبد عالی یاریدەری وەزیری تەندروستی سعوودییە رایگەیاند: تا ئێستا بڵاوبوونەوەی هیچ دەرد و پەتایەك لەنێو حاجیان لە كاتی ئەنجامدانی پڕۆسەی حەج تۆمار نەكراوە.
راشیگەیاند: تەنیا چەند حاڵەتێكی لەهۆشچوونی حاجییان هەبووە كە بەهۆی ماندووبوون و بەرزی پلەكانی گەرما روویانداوە، ئەوانیش چارەسەر كراون و سەرجەم حاجییان سەلامەتن.
غەسان نویمی گوتەبێژی وەزارەتی حەج و عومڕەی سعوودییە ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاندبوو، بۆ ئەمساڵ تا ئێستا زیاتر لە 1.5 ملیۆن حاجی گەیشتوونەتە وڵاتی سعوودییە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.