ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5ی حوزه‌یران، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا دواین ئاماری نوێكردنه‌وه‌ی كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدانی له ته‌واوی شاره‌كانی عێراق خسته‌ڕوو و رایگه‌یاندووه: زیاتر ملیۆنێک و 800 هەزار کەس کارتی بایۆمەترییان نوێکردووەتەوە، بە گشتی ژمارەی تۆمارکراوان دوای نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری گەیشتووەتە 21 ملیۆن و 147 هەزار و 292 کەس.
هاوكات، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندووه: لە 25ـی مانگی ئازاری ئه‌مساڵ تاوەکو 4ـی حوزەیران، یەک ملیۆن و 807 هەزار و 698 کەس کارتی بایۆمەترییان نوێ کردووەتەوە و بە گشتیی ژمارەی تۆمارکراوان دوای نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری، گەیشتووەتە 21 ملیۆن و 147 هەزار و 292 کەس له ته‌واوی عێراقدا.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان له ئاماره‌كه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق هاتووه: ژمارەی ئەوانەی کارتی بایۆمەتریان نوێکردووەتەوە له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ژمارەیان گه‌یشتۆته 284 هەزار و 43 کەس.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: بە گشتیی لە هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان سێ ملیۆن و 57 هەزار و 107 هاووڵاتیی ده‌نگده‌ر کارتی بایۆمەترییان نوێكردووه‌ته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق 2025-11-11، دیاریكردووه بۆ ئه‌نجامدانی خولی شه‌شه‌می هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، كۆمسیۆنیش رایگه‌یاندووه: پڕۆسەی تۆمارکردن و نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران له ته‌واوی شاره‌كانی عێراق بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.