سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری قەدەغە کردنی هاتنی هاووڵاتییانی 12 وڵاتی بۆ ناو ئەمریکا قەدەگە کرد و دەڵێت، کارە تیرۆرستییەکانی ناو بۆڵدەر لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ هۆکاری بڕیارەکەم بوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ـی حوزەیرانی 2025، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا ڕایگەیاند: هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەم دواییەی شاری بۆڵدەر لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ وای کرد بیر بکەمەوە لە مەترسی هاتنە ناوەوەی ئەو هەموو هاووڵاتییە بیانیە بەبێ سانسۆر و پشکنین.
کۆشکی سپی رایگەیاند: تڕەمپ فەرمانی قەدەغەکردنی گەشتی هاووڵاتییانی 12 وڵاتی بۆ ناو ئەمریکا واژۆ کرد.
سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەو وڵاتانەی گەشتیان لێ قەدەغە کراوە " ئێران، کۆماری کۆنگۆ، ئێریتریا، گینیا، بۆرما، سۆماڵ، سوودان، لیبیا، هایتی، ئەفغانستان، چاد و یەمەن"ـیش دەگرێتەوە.
هەروەها سەرۆکایەتی ئەمەریکا راشیگەیاند، حەوت وڵاتیدیکە سەفەرکردن وهاتووچۆکردنی بەردەوامی لێ سنوردار کردون، "تورکمانستان، بورۆندی، سیرالیۆن، کوبا، لائۆس ، تۆگۆ و ڤەنزوێلا" ئەمەش لەپێناو پاراستنی ئاسایشی ئەمریکا.
سەرۆکایەتی ئەمریکا سەبارەت بە بڕیارەکە گوتی: "ئەم بڕیارە لە 9ـی حوزەیرانەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردن.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا: ڤیزای خوێندن بۆ قوتابیانی بیانی لە زانکۆی هارڤارد قەدەغە بکات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.