میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە، گرووپێكی 13 كەسی دەستگیركران كە بەنیابوون ئەمڕۆ چوارشەممە لەكاتی بەڕێوەچووی مەڕاسیمی ساڵیادی كۆچی دوایی ئیمام خومەینی، تەقینەوەیەكی گەورە ئەنجام بدەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئامادەبوونی عەلی خامەنەیی رێبەری شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران و ژمارەیەك لە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، مەڕاسیمی ساڵیادی كۆچی دوایی ئیمام خومەینی لەسەر گۆڕەكەی لە تارانی پایتەخت بەڕێوەچوو.
ئاژانسی (نووڕ نیوز) سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران بڵاوی كردەوە: پێش دەستپێكردنی مەڕاسیمەكە، هێزە ئەمنییەكان چەند جانتایەكی پڕ لە تەقەمەنی و پشتێنی بۆمبڕێژكراویان لە نزیك شوێنی مەڕاسیمەكە دۆزییەوە كە ئامادەكرابوون بۆ تەقاندنەوە.
بڵاویشی كردەوە: هێزە ئەمنییەكان لە ماوەیەكی كەمدا توانیان سەرجەم ئەو كەسانە دەستنیشان بكەن كە دەستیان لە پلانەكەدا هەبووە، بەو هۆیەوە 13 ئەندامی گرووپەكە لە پارێزگاكانی ئەسفەهان و قووم و بەرز دەستگیر بكەن.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش دا، گرووپەكە دانیان بەوەداناوە كە سەر بە رێكخراوی تیرۆریستی داعشن و پلانیان داناوە لە كاتی بەڕێوەچوونی مەڕاسیمەكەدا مەرقەدی ئیمام خومەینی و زۆرترین بەرپرسانی باڵای ئێران بكەنە ئامانج.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.