وەزارەتی شارەوانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌نراوێكدا دوا واده بۆ داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت راده‌گه‌یه‌نێت كه به‌ڵگه‌و زانیارییه‌كانی فه‌رمانبه‌رانیان بۆ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی زه‌وی تا 20ـی ئەم مانگە بگه‌یه‌ننه وه‌زاره‌ت، دوای ئەو وادەیە هیچ فۆڕمێکی پێدانی زەوی وەرناگیرێت.
ئه‌مڕۆچوارشەممە 4ـی حوزەیرانی 2025، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێم لە ڕاگەیەنەراوێکدا بڵاویكردووه‌ته‌وه: كارەكانی لێژنەی وردبینیكردنی فۆڕمەكانی وەرگرتنی زەوی له وه‌زاره‌ت لە قۆناغی كۆتایی دایە و تاوەكوو ئێستاش 420 هەزار فۆڕم ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانیان بۆ وەرگیراوە.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: تا 20ـی ئەم مانگە "حوزه‌یران" پێویستە سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەت بەڵگەنامە و فۆڕمەكانیان بگه‌یه‌ننه شاره‌وانییه‌كان له شاره‌كان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان، به پێچه‌وانه‌وه دوای ئەو وادەیە هیچ فۆڕمێك بۆ پێدانی زەوی وەرناگیرێت.
ئه‌م نوسراوه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێم گشتاندنی بۆ كراوه بۆ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێم تا په‌له بكه‌ن له گه‌یاندنی به‌ڵگه‌نامه‌و زانیاریی فه‌رمانبه‌رانیان به یه‌كه كارگێڕییه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، تا بێبه‌ش نه‌بن له وه‌رگرتنی زه‌وی و تووشی كێشه‌ی یاسایی و كارگێڕی نه‌بنه‌وه.
هه‌ر له نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئه‌وه‌ش هاتووه: دوای بڕیاری سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران/ سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی، بە ژمارەی (242 لە 27-3-2024) تایبەت بە پێدانی زەوی بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەلایەن لێژنەیەكی وردبینییەوە كاری وەرگرتن و وردبینیكردنی فۆڕمەكانی دەست پێكرد و تاوەكوو ئێستا زیاتر لە (420،000) چوارسەد و بیست هەزار فەرمانبەر و خانەنشین ناوەكانیان وردبینیان بۆ كراوە و ڕەزامەندیی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی بۆ وه‌رگیراوه بۆ تەرخانكردنی زەوی و ئاراستەی شارەوانییە پەیوەندیدارەكان كراوە له پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكاندا، ئێستاش كارەكانی لیژنەكە به قۆناغی كۆتایی گه‌یشتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.