یەکێتیی ئەوروپا كه گوزارشت له 27 وڵاتی ئه‌ندام له ئه‌وروپا ده‌كات، به كۆی ده‌نگ بڕیارییان داوه سزای سەر هێڵی ئاسمانیی عێراقی تاوەکو مانگی 11ی 2025 درێژ بکاتەوە. راوێژکارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگه‌یاندووه: ئەگەر زوو رێکارەکان تەواو نەکرێن، سزاکان بۆ ساڵی داهاتوو 2026 درێژتر دەکرێنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ناسڕ ئەسەدی راوێژکاری محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری گواستنەوە سه‌باره‌ت به درێژكردنه‌وه‌ی سزاكان له‌سه‌ر هێلی ئاسمانیی عێراقی راگەیاندووه: بەهۆی تەواونەبوونی رێکارەکان و مەرجەکانی سەلامەتی و پێوەرە جیهانییە کارپێیکراوەکانی فڕۆکەوانیی مەدەنی، یەکێتیی ئەوروپا هەڵگرتنی سزاکانی سەر هێڵی ئاسمانیی عێراقییەی تا مانگی 11ی ئه‌م ساڵ درێژكردووه‌ته‌وه.
ناسڕ ئەسەدی راشیگه‌یاندووه: ئەگەر تا ئەو کاتە نەتوانین رێکارەکان تەواو بکەین و مه‌رجه‌كانی داواكاراو په‌یڕه‌و نه‌كه‌ین، جارێکی دیکە بۆ مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو 2026 درێژ دەکرێتەوە.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هەوڵەکانیان له‌و پێناوه به چڕی خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی لە ئەمساڵدا سەرجەم مەرج و رێکارەکانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا جێبه‌جێ بكه‌ن.
ناسڕ ئه‌سه‌دی راوێژکاری سوودانی ئاشكراشی كردووه: ئێمە ناتوانین راستەوخۆ لە رێگەی هێڵی ئاسمانیی عێراقی بەرەو ئەوروپا گەشت بکەین و ئەوەش کاریگەریی گەورەی کردووەتە سەر ئابووری عێراق، بۆیە چارەسەرکردنی ئەو پرسە بۆ ئیستا زۆر گرنگ و پێویستە.
مانگی 12ـی 2015 به هه‌مانشێوه یه‌كێتیی ئه‌وروپا هێڵی ئاسمانی عێراقی خستە لیستی ڕه‌شی فڕۆكه‌وانیی جیهانییەوە، ئەوەش به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی له‌و كاته‌دا به مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تیی فڕۆكه‌وانییەوە.
هێڵی ئاسمانیی عێراقی کۆمپانیایەکی حکوومییە و سەر بە وەزارەتی گواستنەوەی حكوومه‌تی عێراقە، هێڵەکە گەشتی مه‌ده‌نی بۆ زیاتر لە 40 وڵات هەیە ئاستی جیهانیدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.