Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 10:18

ئیسرائیل کۆگای چەکەکانی سووریای کردە ئامانج

کوردستان TV
100%

وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەڵێت، لە وەڵامی هێرشە مووشەکییەکانی سووریا بۆردوومانی سووریامان کرد و وەزیری دەرەوەی سووریاش پێیوایە ئیسرائیل "گوێناداتە بەها مرۆییەکان".

ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی حوزەیرانی 2025، یسرایل کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند: "هێزەکانیان لە ناوچەی قەنیترە چەند کۆگایەکی چەکیان لەناو بردووە".

میدیاکانی سووریا راینگەیاند: بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری قونەیترە لە باشووری سووریا بیستراوە.

وەزیری بەرگری ئیسرائیل گوتی، ئەمە وەڵامی ئەو دوو مووشەکەی سووریا بوو کە ئاراستەی ئیسرائیلی کرد.

رۆژی سێشەممە هێزەکانی ئیسرائیل رایانگەیاند: دوو مووشەک لە سووریاوە ئاراستەی ئیسرائیل کراوە و بەهۆی سیستمی بەرگری توانیویانە ڕێڕەوی مووشەکەکان بگۆڕن و  رەوانەی بەرزاییەکانی ''خولان''ـیان بکەن.

یسرائیل کاتز رایگەیاند: "هەر هێرشێک لە سووریاوە بکرێت ئێمە پەنجەی تاوان بۆ ئەحمەد شەرع رادەکێشین و دەبێت ئەوە بزانێت هێرش دەکەینەوە سەریان".

وەزارەتی دەرەوەی سووریا هێرشەکانی ئیسرائیل بە "دوور لە بەها مرۆییەکان" پێناسە دەکات و دەڵێت: "ئەوەی ئیسرائیل دەیکات گوێنەدانە بە بەها مرۆییەکان و رێزنەگرتنە لە مافی مرۆڤ".

 لە بارەی زیانەکانی هێرشەکە گوتی؛ چەندین خەڵکی مەدەنی کراونەتە ئامانج و زیانی مادی زۆریشی لێداوین.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا دەڵێت: "سووریا دەستی ئاشتی بۆ ئەوان درێژکرد، هەردوولامان پێویستمان بەوەیە لەو جەنگە بووەستین و ئاشتی رابگەیەنین، بەڵام ئیسرائیل لە هێرشەکانی ناوەستێت".

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.