به‌رسانی باڵای ناتۆ پلانیان هەیە توانا سەربازییەکانیان بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد بکه‌ن، ئه‌وه‌ش بۆ ڕێگری و بەرگریی له‌خۆ كردن لە بەرامبەر هەڕەشە بەردەوامەکانی رووسیا.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 4ی حوزه‌یران، ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا بە پشتبەستن بە سەرچاوە باوه‌ڕپێكراوه‌كان رایگه‌یاندووه: ناتۆ پلانی هه‌یه کۆگای مووشەکی دوور مەودا و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان زیاد بكات، هەروەها سیستەمی بەرگریی ئاسمانی و تۆپخانە به‌هێز بكات.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: گرتنه‌به‌ری ئه‌م رێكارانه لای وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ بۆ مه‌به‌ستیی به‌رگریی كردنیانه له‌خۆیان و له هاوپه‌یمانییه‌تیه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی رووسیا و هه‌ڕه‌شه ده‌ره‌كییه‌كان.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا ئاشكراشی كردووه: بڕیارە ئەم ئامانجانە لە میانی کۆبوونەوەی وەزیرانی وڵاتانی ئه‌ندامی بەرگریی ناتۆ سبەی پێنجشەممە لە برۆکسل بە شێوەیەکی فەرمی پەسەند بکرێن.
ئێستا هێزی به‌رگریی وڵأتانی ئه‌ندامی ناتۆ 30%یه ،به‌ڵأم بڕیار وایه رێژه‌كه به‌رزبكه‌نه‌وه بۆ زیاتر.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ی به‌هێزتر كردنی سوپای سه‌ربازیی ئه‌ڵمانیا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: سوپای ئەڵمانیا کە بە بوندسڤێر ناسراوە، بۆ بەهێزكردنی توانا سه‌ربازییه‌كانی خۆی پێویستی بە دەیان هەزار سەربازە، بە بەراورد بە قەبارەی ئێستای کە نزیکەی 182 هەزار سەربازە.
پێشبینی دەکرێت له كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی ناتۆ له برۆكسل، وەبەرهێنانی گەورە لە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی‌دا بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.