بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت لە دوای نیوەرۆ وە ئەگەری بارینی تاوەبارانی کورت خایەن هەیە.
رۆژی چوارشەممە 4ـی حوزەیرانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ "بە گشتی ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت لە دوای نیوەرۆ وە ئەگەری بارینی تاوەبارانی کورت خایەن هەیە بە تایبەت لە بەشێک لە ناوچە شاخاویەکانی ئیدارەی سۆران و بەشێک لە ناوچە شاخاویەکانی دهۆک".
کەشناسی لەبارەی پلەکانی گەرما پێشبینی کردووە؛ "پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەی پێنجشەممە 5ـی حوزەیرانی 2025؛ " ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت".
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە پێشبینی دەکات سبەی پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
پلەی گەرمای تۆمارکراو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان
هەولێر : 36 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 34 پلەی سیلیزی
دهۆک : 34 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 35 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :35 پلەی سیلیزی
سۆران : 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 24 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 38 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.