Erbil 31°C ھەینی 26 حوزەیران 10:42

عەلی خامنەیی: وەڵاممان بۆ ئەمەریکا روونە و لە پیتاندنی یۆرانیۆم بەردەوام دەبین

کوردستان TV
100%

عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران پێشنیازە فەرمییەکەی ئەمەریکای بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی بە زێدەڕۆیی وەسف کرد و گوتی "وەڵامی ئێمە بۆ ئەو داواکارییە روونە" و ئاماژەی بە بەردەوامبوونی وڵاتەکەی لە پیتاندنی یۆرانیۆمدا.

 

رۆژی چوارشەممە 4ـی حوزەیرانی 2025، عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵوەگەڕی مردنی روحوڵا خومەینی، رێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامی ئێران پێشنیازی ئەمەریکای بۆ رێککەوتن بە پێچەوانەی "بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکان" ناوبرد و گوتی؛ "وەڵامی ئێمە بۆ زێدەڕۆییەکانی حکوومەتی بە ژاوەژاوی ئەمەریکا روونە".

 

رۆژی چوارشەممە 4ـی حوزەیرانی 2025 لە گوتارێکدا بەبۆنەی ساڵوەگەڕی مردنی روحوڵا خومەینی گوتی؛ "پیتاندنی یۆرانیۆم پرسێکی سەرەکی و ستراتیجییە لە پیشەسازیی ئەتۆمیدا و دوژمن رێک پەنجەی لەسەر ئەو خاڵە داناوە".

 

زیاتر روونیدەکاتەوە؛ "ئەگەر سەت بنکەی ئەتۆمیمان هەبێت، بەڵام یۆرانیۆم نەپیتێنین، بەکەڵکمان نایەن. ئەگەر یۆرانیۆم نەپیتێنین، دەبێت دەست بۆ ئەمەریکا پان بکەینەوە و ئەوانیش لە بەرامبەردا چەند مەرجێکمان بۆ دابنێن".

 

ئەو لێدوانەی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەکاتێکدایە کە واشنتن بە نووسراوی فەرمی پێشنیازی رێککەوتنی ئەتۆمی لە رێگەی عومانەوە داوەتە تاران، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا دوای رادەستکردنی پێشنیازەکە بە میدیاکانی راگەیاند؛ ئێمە پێشنیازێکی گشتگیر و شیاومان داوەتە ئێران و لە بەرژەوەندییاندایە خێرا پەسندی بکەن.

 

خاڵی ناکۆکی ئەمەریکا و ئێران بۆ رێککەوتن پرسی پیتاندنی یۆرانیۆمە لەناو خاکی ئێراندا و واشنتن داوا لە تاران دەکات بەتەواوەتی پیتاندنی یۆرانیۆم بوەستێنێت، لە بەرامبەریشدا ئێران دەڵێت ئەوە پرسێکی ناوخۆییە و "دانوستانی لەسەر ناکەین.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.