بۆردی مادەی 140ـی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران ئاگادارییەک بۆ دانیشتووانی کەرکووک و سنووری مادەی 140 بڵاودەکاتەوە و داوا دەکات بە هەواڵەکانی ناو سۆشیال میدیا نەخەڵەتێن.
رۆژی چوارشەممە 4ـی حوزەیرانی 2025 بۆردی مادەی 140 لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت؛ "لە سوشیال میدیا و چەند پەیجێکی نافەرمی، داوا لە هاووڵاتییانی سنووری کەرکووک و ناوچەکانی دیکەی سنووری مادەی 140 دەکرێت، بچن فۆرم پربکەنەوە بۆ زەوی وەرگرتن".
بۆردی مادەی 140ـی ئەنجوومەنی وەزیران رایدەگەیەنێت؛ "ئێمە لای خۆمانەوە رایدەگەیەنین ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە و بۆ پارە وەرگرتنە لە خەڵک، نابێت هاووڵاتییان بڕوایان پێبکەن و مامەڵەیان لەگەل بکەن، چونکە زەرەری مادی ئەکەن".
بۆردەکەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران روونیدەکاتەوە؛ "کاری پرۆسەی ناونووسین بۆ زەوی وەرگرتن بە شێوەیەکی فەرمی تەنیا لە رێگای نووسینگەکانی ماددەی 140 و پارێزگاکانەوە دەکرێت، کاتیک زەوی تەرخان کرا لە راگەیاندنە فەرمییەکانەوە هاووڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.