ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە بەفەرمی پشووی رۆژانی جەژنی قوربانی لە دامودەزگاكانی حكوومەت دیاری كرد.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاوی كردەوە: ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا، پشووی جەژنی قوربان لە رۆژی هەینی رێكەوتی 6ی حوزەیران دەست پێ بكات تاكو رۆژی سێشەممە رێكەوتی 10ی حوزەیران.
راشیگەیاند: رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 11ی حوزەیران دەوامی دمودەزگاكانی حكوومەت دەست پێ دەكاتەوە.
هەروەها بڵاوی كردەوە: ئەنجوومەنی وەزیران هەروەها بڕیاری دا رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 15ی حوزەیران بەبۆنەی جەژنی غەدیر، پشووی فەرمی بێت لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكوومەت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.