Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 23:09

بەهۆی بومەلەرزەوە 200 زیندانی لە پاکستان ڕایانکرد

کوردستان TV
100%

بومەلەرزە لە شارێکی پاکستان روودەدات و حکوومەت بۆ رزگارکردنیان دەیەوێت زیندانییانی شارەکە بگوازێتەوە شوێنێکی دیکە، بەڵام لەگەڵ کردنەوەی دەرگای زیندان، شەڕ لەنێوان پاسەوانان و زیندانییەکان روودەدات و زیاتر لە 200 زیندانی رادەکەن.


ئەمڕۆ سێشەممە 3ـی حوزەیرانی 2025، لە شاری کەراچی پاکستان بومەلەرزە روودەدات و زیاد لە 200 زیندانی لە کاتی گواستنەوە و رزگارکردنیان لە مەترسی بومەلەرزە، هەلەکە دەقۆزنەوە رادەکەن.

بەرپرسانی پاکستانی رایانگەیاند: "بەهۆی دووبارەبوونەوەی بوومەلەرزە لە ناوچەکە بڕیارماندا زیندانییەکان بگوازینەوە بۆ زیندانەکانی باشووری مالێرا" بەڵام بومەلەرزە پلانەکانی تێکداون و نزیکەی 200 زیندانی هەڵاتوون.

لە راگەیەنراوێکدا پۆلیسی پاکستان رایگەیاندووە، لە ئێستادا هەڵمەتێکی چڕیان بۆ گەران و دۆزینەوەی ئەو زیندانییانە دەستپێکردووە.

زیائـ حوسێن، وەزیری دادی هەرێمی "سەند" دەڵیت؛ زیاتر لە هەزار زیندانی هێرشیان کردووەتەسەر پاسەوانانی زیندانەکە و دۆخەکە لە کۆنترۆڵ دەرچووە، بەڵام لە کۆی ئەو هەزار کەسە 200 کەس توانیان لەدەست پاسەوانەکان رابکەن.

ئەو وەزیرە دەشڵیت: ئەوەی دۆخەکەی ئاڵۆزتر کرد، هەندێک لە زیندانییان دەستیان بە چەک راگەیشت و لەبەردەم دەرگای سەرەکی زیندانەکە تەقەیان لە پاسەوانەکان کرد و پاسەوانەکانیش وەڵامیان دانەوە، لە ئەنجامدا زیندانییەک مرد و سێ پۆلیسیش بریندار بوون.

وەزیری دادی هەرێمی سەند ئاماژەی بەوە داوە، تا ئێستا توانیویانە لە کۆی ئەو 200 هەڵاتووە 80 کەسیان دەستگیر بکەنەوە و لە گەڕانی بەردەوامدان بۆ دۆزیینەوەی زیندانییەکانی دیکە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.