بڕیارە سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و پرسی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و لێخۆشبوونی پێشینەی هاوسەرگیریی تاوتوێ بکات.
سبەی چوارشەممە 4ـی حوزەیرانی 2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات و پرسی مووچە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە دەبێت
بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بەدواداچوون بۆ پرسی مووچە و شایستە داراییەكانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان تاوتوێ بکرێت.
ئەنجوومەنی وەزیران لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەسەر دوو تەوەری دیکەش دەکات، تەوەری یەکەمیان پەیوەستە بە لێخۆشبوونی پێشینەی هاوسەرگیریی كوڕ و كچی شەهیدان و تەوەری دووەمیش تاوتوێكردنی گرێبەستی كارمەندانی حكوومەت دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.