ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئاوی باران و گیرانی ئاوه‌ڕۆكان رێگای سه‌ره‌كی سه‌رمه‌یدان تووشی رۆچوون هاتووه، قایمقامی شه‌قڵاوه‌ش به وه‌كاله‌ت رایگه‌یاندووه: رێگاكه كاری تێدا ده‌كرێت و رێگای به‌دیل دروست ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2ی حوزه‌یرانی 2025 كاروان كه‌ریمخان قایمقامی شه‌قڵاوه به وه‌كاله‌ت له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه: بە هۆی بارانی ساڵانی ڕابردوو و گیرانی ئاوەڕۆکان ئەگەری ڕۆچوون و ڕمانی بەشێکی شەقامی سەرمەیدان لە شاری شەقڵاوە هەبووە، بۆیە پێشوەختە داوای چاککردنەوەی ڕێگەکە کراوه، بەڵام لە کاتی ئامادەکردنی دەرخستەی هەڵسەنگاندنی تایبەت بە کارەکە دیواری پاڵپشت و بەشێکی ڕێگەکە ڕۆچووه.
كاروان كه‌ریمخان راشیگه‌یاندووه: لە چەند ڕۆژی ڕابردووش‌دا لە کاتی کارکردنی بەڵێندەر و هەموارکردنی زەوی بە مەبەستی دانانی دیواری پاڵپشت بۆ ڕێگەکە، ئەو بەشانەی کە پێشبینی ڕمینیان هەبوو داڕمان و ڕێگەکە گیرا.
كاروان كه‌ریمخان قایمقامی شه‌قڵاوه له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا شوفێران و هاووڵاتییانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی ئاگاداركردووه‌ته‌وه، ڕێگەی لادانی کاتی هەیە و لەو دوو ڕۆژەدا هەوڵی دروستکردنی ڕێگەیەکی تریش دەدرێت.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: وێڕای پەلەكردن و پێداگری لە جێبەجێکردنی خێرای پڕۆژەکە، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەشیان بۆ وردبوونەوە لە هەر گرفتێك لە جێبەجێکاری و دواکەوتنی پڕۆژەکە پێکهێناوە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.