بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایاتییەوە تاوانبارێک لەبەردەم دادگای تیاهەڵچوونەوەی هەولێر هاووڵاتییەک بریندار دەکات.
ئەمرۆ دووشەممە 2ی حوزەیرانی 2025، رووداوێکی تەقە کردن لەبەردەم دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر ڕوویدا و لە ئەنجامدا کەسێک بریندار بوو.
دوای دە دەقە تیمەکانی پۆلیسی هەولێر توانیان دەستگیری بکەن و دەست بەسەر دوو جۆری چەک "دەمانچە و کڵاشنکۆف" و نسان پیکاپێکدا بگرن.
بەرێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە: " هۆکاری تەقەکردنەکە و بەئامنجگرتنی هاووڵاتییەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە و تاوانبار تەواوی رێکارە یاساییەکانی بەرامبەر دەگیرێتە بەر
بەرێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر داوای لە هاووڵاتییانیش دەکات؛ "لەکاتی بوونی هەرکێشە و گرفتێک پەنا نەبەنە بەر توندوتیژی، چاوەڕی بکەن تا یاسا تاوانبار بە هەقی خۆی دەگەیەنێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.