نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بۆ 670 هەزار دینارە و بەهۆی ناجێگیریی نرخی دۆلار سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر نەیتوانیوە نرخی زێڕی عەیار 24 دەستنیشان بکات.
رۆژی دووشەممە 2ـی حوزەیرانی 2025 سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر نرخی زێڕی لە کوردستان خستەڕوو و مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 670 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
عەبدوڵا ئەکرەم مستەفا، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی راگەیاند: "نرخی یەک ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ بە سێ هەزار و 357 دۆلار دەستنیشانکراوە و نرخی دۆلاریش بە 141 هەزار و 200 دینار خەمڵێندراوە".
بەگوێرەی ئەو نرخەی سەندیکای زێڕنگەران دەستنیشانی کردووە، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان ئەمڕۆ بە سێ هەزار و 357 دۆلاری ئەمەریکییە.
لەبارەی نرخی زێڕی عەیار 24 لە زێڕنگەرییەکانی هەولێر، زیاتر لە مانگێکە بەهۆی ناجێگیریی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر نەیتوانیوە نرخی بۆ دەستنیشان بکات.
بۆ رۆژی دووشەممە 2ـی حوزەیران، سەندیکای زێڕنگەران بەم شێوەیە نرخەکانی دەستنیشان کردوە:
مسقاڵێک زێڕ عەیارە 22 = 700،000
مسقاڵێک زێڕ عەیارە 21= 670،000
مسقاڵێک زێڕ عەیارە 18 = 575،000

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.