Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 04:17

پێنج کرێکار کەوتنە ناو پرۆژەی ئاوی هەولێر و یەکیان گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا لە پرۆژەی ئاوی هەولێر لە نزیک گوندی جدیدە پێنج کرێکار کەوتنە ناو چاڵی بۆڕی گواستنەوە ئاوی ئیفراز و بەهۆیەوە یەک لە کرێکارەکان گیانی لەدەستدا.

 

رۆژی دووشەممە 2ـی حوزەیرانی 2025، مقەدەم شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگری شارستانیی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی راگەیاند؛ "ئەم بەیانییە لە نزیک گوندی جدیدە پێنج کرێکار کەوتنە ناو چاڵی بۆری گواستنەوەی ئاوی ئیفرازەوە".

 

گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر گوتیشی؛ "تیمەکانمان هەر پێنج کرێکارەکانیان هێنایە دەرەوە و دۆخی تەندروستی چوار لە کرێکارەکان جێگیرە و کرێکارەکەی دیکە دۆخی تەندروستی ناجێگیرە".

 

بەپێی زانیارییەکانی کوردستان تیڤی، ئەو کرێکارەی دۆخی تەندروستی ناجێگیر بوو، ناوی زیاد خەلەفە و تەمەنی 19 ساڵ بووە، لەکاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

 

گوتەبێژی بەرگری شارستانیی هەولێر دەشڵێت، کرێکارەکان بە رەگەز عەرەبن و لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە چاڵەکە دەرهێنراونەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.