Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 19:31

ئۆکراینا: 40 فڕۆکەی جەنگی رووسیامان کردە ئامانج

کوردستان TV
100%

هەواڵگری ئۆکراینا دەڵێت، کۆمەڵێک درۆنمان لەناو سندووقی دار هاویشتووە و بە بارهەڵگر بردوومانن بۆناو قووڵایی خاکی رووسیا و لە رێگەیانەوە دەیان فڕۆکەی بۆمبهاوێژی رووسیامان لە چەند ناوچەی جیاواز کردووەتە ئامانج.

 

رۆژی دووشەممە 2ـی حوزەیرانی 2025، دەزگای هەواڵگری ئۆکراینا SBU رایگەیاند، بەهۆی هێرشی درۆنییەوە لە چەند ناوچەی رووسیا، توانیومانە زیاتر لە 40 فڕۆکەی بۆمبهاوێژی رووسیا لەناوببەین.

 

لە راگەیەنراوەکەی دەزگای هەواڵگری ئۆکراینا هاتووە، "توانیومانە 34٪ـی فڕۆکە بۆمبهاوێژە ستراتیجییەکانی رووسیا کە توانای هەڵگرتنی مووشەکی دوورهاوێژیان هەیە، لە ناوەندی سەربازیی فیدراسیۆنی رووسیا بکەینە ئامانج.

 

هەواڵگری ئۆکراینا دەڵێت ئەو هێرشەیان حەوت ملیار دۆلار زیانی بە رووسیا گەیاندووە و ئەوەش بە شکستێکی گەورەی تەناهی و هەواڵگری بۆ رووسیا وەسف دەکات.

 

تاوەکو ئێستا رووسیا هیچ کاردانەوەیەکی بەرامبەر ئەو راگەیەنراوەی هەواڵگریی ئۆکراینا نەبووە، بەڵام وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە؛ پێنج فڕۆکەخانەی سەربازی لە ناوچەکانی مۆرمانسیک، ئێرکۆتسیک، ئیڤانووا، ریازان و ئاموور کراونەتە ئامانج، بەڵام هیچ ئاماژەیەک بە قەبارەی زیانەکان نەدراوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.