حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی نووسراوێكەوە، وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندارەكانی دیكەی راسپاردووە كار بكەن بۆ داخستنی سەرجەم كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی ئەلیكترۆنی (فۆرێكس) و دراوە دیجیتاڵییەكان.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لە بڕیارێكی نوێدا، لیژنەیەكی تایبەتمەند لە وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ داخستنی كۆمپانیاكانی دراوی ئەلیكترۆنی و دراوە دیجیتاڵییەكان پێك دەهێنرێت.
راشیگەیاند: لە گشتانێكی سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بە ژمارە (6640) لە ڕێكەوتی 27ی 5ی 2025، وەزارەتی ناوخۆ ئاگادار كراوەتەوە، لەژێر ڕۆشنایی نووسراوی ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندیی عێراق، تایبەت بە قەدەغەكردنی مامەڵەكردن لەگەڵ كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی ئەلیكترۆنی (فۆرێكس) و دراوە دیجیتاڵییەكان، كاری پێویست بۆ پێكهێنانی لیژنەیەك لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بكرێ، بۆ داخستنی سەرجەم ئەو كۆمپانیایانەی لەو بوارەدا لەژێر ناوی جۆراوجۆردا كار دەكەن.
وێنە: نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە داخستنی كۆمپانیاكانی فۆرێكس و دراوە دیجیتاڵییەكان لە هەرێمی كوردستان:-

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.