Erbil 31°C چوارشەممە 30 ئەیلوول 14:57

كۆمیسیۆن شێوازی دەنگدانی ئاوارەكانی شەنگال لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق دیاری دەكات

کوردستان TV
100%

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە شێوازی دەنگدانی ئاوارەكانی شەنگالی لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق دیاری كرد كە بڕیارە رۆژی 11/11/2025 بەڕێوەبچێت.

جومانە غەلای گوتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند: یاسای هەڵبژاردنەكان ژمارە 12ی ساڵی 2018 هەمواركراو، شێوازی دەنگدانی ئاوارەكانی دیاری كردووە.

راشیگەیاند: ئاوارەكان شەنگال ئەوانەی خاوەنی كارتی بایۆمەترین، دەتوانن لە كەمپەكان یاخود شوێنی نیشتەجێی ئێستایان دەنگی خۆیان بدەن.

هەروەها رایگەیاند: كۆمیسیۆن ئێستا لە 16 كەمپ لە سنووری پارێزگای دهۆك و 5 كەمپ لە سنووری پارێزگای هەولێر بەردەوامە لە نوێكردنەوەی كارتی بایۆمەتری دەنگدانی ئاورەكان، بۆ ئەم مەبەستەش تا ئێستا 33 هەزار ئاوارە كارتی بایۆمەترییان نوێ كراوەتەوە.

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رۆژی پێنجشەممەی رابردوو نوێترین ئاماری كارتی بایۆمەتری دەنگدەرانی بڵاو كردەوە و رایگەیاند، ئێستا زیاتر لە 21 ملیۆن هاووڵاتی لە عێراق خاوەنی كارتی بایۆمەتری دەنگدانن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.