Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 15:19

نرخی یەک بەرمیل نەوت بۆ 62 دۆلار دابەزی

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند چین پابەندی رێککەوتنی بازرگانی نییە و ئەگەر هەیە پێناسە گومرگییەکان بەرز بکاتەوە نرخی نەوت لە بازارە جیهانییەکان دابەزی.

ئەمرۆ یەکشەممە نرخی نەوت لە بازارە جیهانییەکان دابەزی و لە ماوەی دوو رۆژ نرخی یەک بەرمیل نەوت بڕی 2 دۆلار و 95 سەنت دابەزیوە.

رێککەوتنی چین و ئەمریکا لەسەر کەمکردنەوەی پێناسە گومرگییەکان، نرخی نەوتی لە بازارە جیهانییەکانی نەوت بەرزکردەوە، بەڵام بەهۆی لێدوانەکانی ترەمپ بەرامبەر بەچین جارێکیدیکە نەوتی خاو دابەزی.

لە چەند رۆژی ڕابردوو دۆنالد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پلاتفۆرمی تروس بڵاوی کردەوە: "چین پابەندی رێککەوتنە بازرگانییەکان نین و ئەگەر هەیە پێناسە گومرگییەکان بەرزبکاتەوە.

دوای لیدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا نرخی نەوت لە بەرز بوونەوە وەستا و جارێکیدی کە نرخی نەوت دابەزی.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێن بە بڕی 62 دۆلار و 78 سەنت مامەڵەی پیوەدەکرێت.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تێکساسی ئەمریکی بە بڕی 60 دۆلار و 79 سەنت مامەڵەی پیوە دەکرێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.