Erbil 31°C پێنجشەممە 01 تشرینی یەکەم 01:21

بزانە كەشوهەوای یەكەم رۆژی جەژن چۆن دەبێت؟

کوردستان TV
100%

پێشبینی دەكرێت یەكەم رۆژی جەژن كە رۆژی هەینی داهاتووە، كەشوهەوا لە هەرێمی كوردستان فێنك بێت و پلەكانی گەرماش بەڕێژەیەكی بەرچاو روو لە دابەزین بكەن.

ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی رایگەیاند: لە سبەی دووشەمەوە تا کۆتای ئەم ھەفتەیە و یەكەم رۆژی جەژنی قوربان رێكەوتی 6/6/2025 ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەری ھاتنی بارستە ھەوایەکی فێنک لە دەریای ناوەراستەوە و پلەکانی گەرما بەرێژەی 6 تا 8 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ یەكشەممە نزم دەبنەوە.

راشیگەیاند: سبەی خۆڵبارینێکی لاواز و کەم بەشێك لە پارێزگاكانی عێراق و ناوچەكانی ئیدارەی گەرمیان و کەرکووک دەگرێتەوە، بەڵام خۆڵبارینەكە بە زووی کۆتایی دێت .

شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا كە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو و لە رۆژی شەممە و لە دووەم رۆژی جەژن، پلەكانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەكەنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.