وەزارەتی پەروەردە رۆژ و خشتەی تاقیکردنەوەکانی نیشتیمانی پۆلی نۆی بنەڕەتی بڵاوکردەوە و 16ـی حوزەیرانی وەک یەکەم رۆژی تاقیکردنەوە دیاری کرد.
ئەمرۆ یەکشەممە 1ـی حوزەیرانی 2025، لێژنەی باڵای تاقیکردنەوکانی سەر بە بەرێوبەرایەتی گشتی ئەزممونەکانی وەزارەتی پەروەردە، وادە و خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆی بنەڕەتی بڵاوکردەوە بۆ ئەو قوتابیانەی لە خولی یەکەم تاقیکردنەوە نەیانتوانی سەرکەوتووبن.
بەگوێرەی راگەیندراوەکە، 16ـی حوزەیران یەکەم رۆژی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی نیشتیمانی پۆلی نۆی بنەڕەتی دەبیت.
تاقیکردنەوەکان کاتژمێر 8ـی بەیانی لە هەموو قوتابخانە حکوومی و ناحکوومییەکان دەستپێدەکات، هەروەها هەردوو خوێندنی خێرا و ئێوارانیش لەهەمان کات تاقیکردنەوەکە ئەنجام دەدەن.
وەزرەتی پەروەردە راشیگەیاندووە، هەر رۆژێکی تاقیکردنەوە بەر پشوو بکەوێت ئەوا تاقیکردنەوەی ئەو رۆژە دەچێتە رۆژی دواتر.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.