Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 21:35

مەکتەبی سیاسی پارتی پیرۆزبایی لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات

کوردستان TV
100%

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی 50 ساڵەی دامەزرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سەرۆک و ئەندامانی سەرکردایەتی ئەو حیزبە دەکات.

رۆژی یەکشەممە 1ـی حوزەیرانی 2025، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەخت لە هەماهەنگی و تەبایی نێوانیان کراوەتەوە.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان:

بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

بەڕێزان ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان 

بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەكەین و، هیوای بەردەوامیی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.   

لەو دەرفەتەدا جارێكی دیكە جەخت دەكەینەوەسەر هەماهەنگی و تەبایی نێوانمان و  شانبەشانی هێز و لایەنە سیاسیەكانی دیكەی كوردستان بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکە هاوبەشەکانمان لەم قۆناخە پڕ ئاڵنگاری و گۆڕانکارییە دا و،  پاراستنی دەسكەوتەكانمان و داكۆكیكردن لە قەوارەی شەرعی هەرێمی کوردستان. 

جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەر سەركەوتوو بن.. 

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.