Erbil 31°C ھەینی 26 حوزەیران 12:51

کۆبوونەوەی لایەنە کوردستانییەکان لە پیرمام دەستیپێکرد

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان لە پیرمام بە دەستپێشخەری پارتی دیموکراتی کوردستان دەستیپێکرد و پەیامنێری کوردستان تیڤیش دەڵێت، بڕیارە پاش کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە بەیاننامەیەکی هاوبەش بڵاوبکەنەوە.

 

رۆژی شەممە 31ـی ئایاری 2025 بە دەستپێشخەری پارتی دیموکراتی کوردستان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام کۆبوونەوە.

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی کۆسرەت ئازاد، پەیامنێری کوردستان تیڤی لە شوێنی کۆبوونەوەکە، شاندی هەریەک لە یەکیتی نیشتیمانی کوردستان، حیزبی شیوعی کوردستان، پارتی گەلی تورکمان، پارتی چاکسازی تورکمان، پارتی سۆشیالیستی کوردستان و یەکیتی نەتەوایی دیموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەکە بەشدارن.

 

پارتی دیموکراتی کوردستان دەستپێشخەر بووە بۆ ئەو کۆبوونەوەیە و بڕیارە راوبۆچوونی هەموو لایەنەکان بەرامبەر بڕینی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان وەربگیرێت.

 

ڕۆژی چوارشەممە 28ـی ئایاری 2025، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بە نووسراوێک حکوومەتی هەرێمى کوردستانى ئاگادار کردەوە کە ناتوانێت چیدیکە مووچەی هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەو بیانووەی هەرێمی کوردستان پشکی خۆی بە زیادەوە لە بودجە پێدراوە.

 

لە بەرامبەردا رۆژی 29ـی ئایار، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئەو هەنگاوەی وەزارەتی دارایی عێراقی بە بڕیارێکی سیاسی لەقەڵەمدا و رایگەیاند، ئەگەر تاوەکو جەژنی قوربان مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانە نەکرێت ،هەڵوێستی رژدیان دەبێت و رایدەگەیەنن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.