Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 12:05

ئیسرائیل: هیچ ڕێگرییەک لە هاوکاری مرۆیی بۆناو کەرتی غەزە نییە

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی ماکرۆن داواکاری لە کۆمەڵەی نێودەوڵەتی کرد کە سیاسەتێکی توندتر دژی ئیسرائیل بگرنەبەر، ئیسرائیل فەرەنسای بە هاوکاری کردنی حەماس تاوانبار کرد.

ئەمڕۆ هەینی 30ی ئایاری 2025، ئیسرائیل بە بەفەرمی ئیمانوێل ماکرۆن،سەرۆکی فەڕەنسای تۆمەتبار کرد بە "جەنگی خاچپەرستی دژی دەوڵەتی یەهودی".

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "هیچ ڕێگریەک لە هاوکاری مرۆیی نییە، ئەمە درۆیەکی گەورەیە"ئێمە رێگەمان داوە هاوکارییە مرۆییەکان بە هاووڵاتییانی غەزە بگات.

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل دەڵێت؛ "ماکرۆن پاڵپشتی لە تیرۆریستەکانی حەماس دەکات" بە دانانی دەوڵەتی فەلەستین بۆیان، لەکاتێدا ئەوان دەبوایە پەڵپشتیمان بکەن لە لەناوبردنی حەماس.

ماکرۆن پێشتر هۆشداری دا ئەگەر بێت و رۆژئاوا بێدەنگببێت ئەوا راستگۆیی لەدەست دەدات، ئەوروپا نابێت رێگە بەئیسرائیل بدات هەرچی بیەوێت بیکات بکات.

هەروەها ماکرۆن جەختی لەوە کردەوە: "کە داننان بە دەوڵەتی فەلەستین تەنها ئەرکێکی ئەخلاقی نییە، بەڵکو داواکارییەکی سیاسییە و چەند مەرجێکی بۆ ئەو کارە خستەڕوو".

سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) ڕایگەیاند: لە غەززە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل لە هەر 20 چرکەیەک منداڵێک دەمرێت یان بریندار دەبێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.