دوای ئەوەی چین و ئەمریکا بۆ ماوەی سێ مانگ رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی پێناسە گومرگییەکان، چین چەند خاڵێکی رێککەوتن نامەکەی پێشێل کردووە و ترەمپیش دەڵێت گەر پابەند نەبن پێناسە گومرگییەکان زیاد دەکەمەوە.
ئەمڕۆ هەینی 30ی ئایاری 2025، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد: ئەگەری هەیە گرژی ئابووری لەگەڵ چین رووبداتەوە بەهۆی پێشێلکردنی رێککەوننامەکە لەلایەن چینەوە.
ترەمپ لە پلاتفۆرمی تروس بڵاویکردووەتەوە: "چین بەتواوی رێککەوتنەکەمانی پێشێل کردووە".
پێشتر هەردوو زلهێزی ئابووری جیهان لەسەر ئەوە رێککەوتبوون بۆ ماوەی 90 رۆژ پێناسە گومرگییەکان لە نێوانیان ڕابگرن و هیچ پێناسەیەکی گومرگی زیاد نەکەن.
جیمیسن گریر، نوێنەری بازرگانی ئەمەریکا لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە پۆستەکەی ترەمپ لە کەناڵی سی ئێن بی سی گوتی: چین لەسەر رێککەوتنی خۆی نییەو چەند خاڵێکی رێککەوتن نامەکەیان پێشێل کردووە.
نوێنەری بازرگانی ئەمریکا رەخنەی توندی لە چین گرتوو گوتی: نازانم چین نیازی چیان هەیە بەڵام ئەوەی ئێمە دەیبین ئەوە، چین بەردەوامە لە خاوکردنەوەی هەناردەکردنی کانزا گرنگەکان.
جیمیسن دەڵێت: ئەمریکا هێشتان لەگەڵ چین بە نەرمی رەفتار دەکات و پێمان وایە پێشێلکارییەکانیان زۆر گەورە نییە دەتوانین چارەسەریان بکەین.
گوتیشی: چاوەڕوان دەکرێت لەم چەند رۆژی داهاتوودا سەرۆکی ئەمریکا و چین پەیوەندییەکی تەلەفونی بکەن بۆ کۆتای هێنان بەم مشتومڕە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.