ئیلۆن مەسک ملیاردێری ئەمەریکی دەستی لە پۆستی دامه‌زراوه‌ی کارامه‌یی حکوومەت لە كابینه‌ی نوێی دۆناڵد ترەمپ كشانده‌وه، کە ئامانج لێی کەمکردنەوەی خەرجییە فیدراڵییەکان بوو له ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئیلۆن مه‌سك بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس نوسیوویه‌تی: ماوه‌ی كاركردنم وەک کارمەندێکی تایبەتی حکوومەت نزیک بوو لە کۆتایی، بۆیە پێویست بوو دەستلەکار بکێشمەوە.
ئیلۆن مه‌سك راشیگه‌یاندووه: ئەرکی دامه‌زراوه‌ی کارامه‌یی حکوومەت له ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ تەنیا بە تێپەڕبوونی کات بەهێزتر دەبێت و دەبێتە شێوازی نوێی کارکردن لە سەرانسەری ده‌زگاكانی حكوومه‌ت.
هه‌ر له تویته‌كه‌یدا مه‌سك نوسیوویه‌تی: سوپاس بۆ تره‌مپ كه هه‌ماهه‌نگ و پشتیوان بوو.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان: ئەرکی ماسک وەک فەرمانبەرێکی حکوومەت و به‌رپرسیی دامه‌زراوه‌ی كارامه‌یی كه له‌سه‌ر ده‌ستی دۆناڵد تره‌مپ دروست كرا، لە کۆتایی مانگی ئایاری ساڵی داهاتوو 2026 کۆتایی دێت.
ترەمپ هه‌ر له سه‌ره‌تاكانی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌یكه‌لی كابینه‌كه‌ی داڕشت و ئەرکی سەرکردایەتیی هەوڵەکانی دامه‌زراوه‌ی كارامه‌یی حکوومەتی فیدڕاڵی ئه‌مه‌ریكای بە ماسکی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکانی تێسلا و سپەیس ئێکس سپارد، ئه‌وه‌ش بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکانی حکوومەت و دووبارە دارشتنی خه‌رجییه‌كانی حکوومەتی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا .
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان تا ئێستا ئیداره‌ی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا و خودی دۆناڵد تره‌مپ به فه‌رمی ره‌زامه‌ندییان پیشان نه‌داوه له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی ئیلۆن مه‌سك و له رۆژانی داهاتوودا ئه‌وه روونتر ده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.