لهبارهی راگرتنی مووچه و پێشێلكارییهكانی بهغدا بهرامبهر به خهڵكی ههرێمی كوردستان، ئهمڕۆ پێنجشهممه پارتی چاكسازی توركمان راگهیهنراوێكی بڵاوكردهوه.
پارتی چاكسازی توركمان لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوە دەكات "بەغدا مووچەی کردۆتە کارتێکی سیاسی بۆ لاوازکردن و دژایەتیکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی".
ئاماژە بەوەش دەكات "داواکارین کۆی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی كوردستان یەکریزی و هاوئاهەنگ بن لە بەغدا و هەڵوێستی جدی بەرامبەر ئەو پێشێڵکارییانەی حکوومەتی فیدراڵی وەربگرن".
ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەنراوەكەی پارتی چاكسازی توركمانە:-
هاووڵاتییانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان.. بەداخەوە حکوومەتی عێراقی فیدراڵ بەردەوامە لە سزادانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و مادەکانی دەستوور پێشێڵ دەکات و پاشگەز دەبێتەوە لە رێککەوتنەکان بە بیانوی بێ پاساو و بێ بنەما کە لەسەر مووچە و شایستە داراییەکان ئەنجام درابوون.
بەغدا مووچەی کردۆتە کارتێکی سیاسی بۆ لاوازکردن و دژایەتیکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی.
وەک پارتی چاکسازی تورکمان بەپێویستی دەزانین کە هەڵوێستی جدی بەرامبەر ئەو پێشێڵکارییانەی حکوومەتی فیدراڵی وەربگیرێت، هەروەها داواکارین کۆی لایەنە سیاسییەکان یەکریزی و هاوئاهەنگ بن لە بەغدا و واز لە کێشەکانی ناوخۆ بهێنن، چونکە تاکە رێگەی بەهێزی و سەرکەوتنمان یەکریزییە، هەر لەو رێگەشەوە دەتوانین سەرجەم مافەکانمان بەدەست بهێنین.
پارتی چاکسازی تورکمان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.