ئەمڕۆ پێنج شەممە کۆمسیۆنی باڵایی سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان له عێراق رێکار و مەرجەکانی بۆ ئەو کەسانە راگەیاند کە دەیانەوێت لە رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ ساڵێ 2025 له مانگی 11 وەکو کارمەندی سەر سندووقەکانی دەنگدان کار بکەن .
جومانە غلایی گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵایی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیاندووه: سێ جۆر کەس دەتوانن ناوی خۆیان وەک کارمەندی کۆمسیۆن تۆمار بکەن، ئەوانیش بریتین له :-
- فەرمانبەرانی حکوومەت (جگە لە پۆلیس و سوپا)
- قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان
- دەرچووانی زانکۆ
- مەرجە كارمهندهكان تەمەنیان لە نێوان 19ساڵ تا 55 ساڵیدا بێت
- دەرچووی ئامادەیی بێت
- کارتی دەنگدانیان هەبێت
- لە هەمان شار نیشتەجێ بن
- یاسای چاکسازی نەیگرتبێتەوە
- سزای تاوانی گەورەی لەسەر نەبێت
- ئەندامی هێزەکانی پۆلیس یان سوپا نەبن
- سەر بە هیچ حیزبێک نەبن
جومانه غهلاییی گوتهبێژی كۆمسیۆنی ههڵبژاردن راشیگهیاندووه: داواکراو دەتوانێت لەرێگای ئینتەرنێتەوە لە ماڵپەڕی ڕەسمی كۆمیسیۆن داواکاری پێشکەش بکات لەگەڵ پێداویستییەکان.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.