لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە دروشمی "بەیەکەوە بەرەو کۆمەڵگەیەکی بەهێز و ساخلەم"، ئەمرۆ پێنجشەممە هەڵمەتێکی هۆشیاری و بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان دەستی پێ کرد.
لەو هەڵمەتە نیشتیمانیەدا، وێرای نمایشکردنی ڤیدیۆیەکی هۆشیاری ماددە هۆشبەرەکان، وتاری سەرۆکی حکوومەتی کوردستان پێشکەش کرا و دواتر بەرنامەی کاری یەک ساڵەی هەڵمەتی نیشتمانی رووبەرووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان خرایەڕوو…
لە پانێلەکان جەخت لەوە کرایەوە: ماددە هۆشبەرەکان مەترسییەکی گەورەن بۆ سەر کۆمەڵگە و ناسەقامگیری کۆمەڵگە و زەمینەیەکی ترسناکیش بۆ چالاکییە تاوانکارییەکانیش دروست دەکەن.
سەبارەت بە هەوڵەکانی چارەسەرکردنی ئەم پرسەش، ئاماژە بەوە درا کە پێویستی بە ڕێبازێکی فرەلایەن هەیە لە خۆپاراستن و چارەسەرکردن و جێبەجێکردنی یاسا، بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی لەسەر کۆمەڵگە.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.