Erbil 31°C دووشەممە 10 ئاب 03:24

دادگای مەنهاتن باجەکانی ترەمپی راگرت

کوردستان TV
100%

دادگایەکی فیدراڵی ئەمریکا ژمارەیەک لەو باجانەی راگرت کە دۆناڵد ترەمپ بەسەر چەند وڵاتێک سەپاندبووی، دادگاكە هەروەها سنووری دەسەڵاتەكانی سەرۆكی ئەمەریكای لە کارە بازرگانییەکان سنووردار کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە دادگای بازرگانی نێودەوڵەتی لە رێگەی پەنابردنە بەر دادگای ئەمریکا، توانی باجەکانی ترەمپ رابگرێت، بەپێی ئەو یاسایەی دادگای ئەمریکا پەیڕەوی دەکات دەڵێت، سەرۆکی وڵات مافی ئەوەی نییە بە بڕیاری تاکلایانە باج بخاتە سەر هەموو وڵاتێک.

دادگای ئەمریکا دووپاتی دەکاتەوە، دەستووری ئەمەریکا دەسەڵاتی بە کۆنگرێس دەدات بۆ ڕێکخستنی کاروباری بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی دیکە،

سەرۆکی ئەمریکا ناتوانێ بۆ پاراستنی ئابووری کار بەو دەسەڵاتانەی بکات بێ گەرانەوە بۆ دادگای ئەمریکا.

دوای دەرچوونی بڕیارەكانی دادگای فیدڕالی ئەمەریكا، ئیدارەی تڕەمپ تانەیان لە بڕیارەکە گرت.

کوش دێسای جێگری سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کاری دادوەرە هەڵنەبژێردراوەکان نییە بڕیار بدەن کە چۆن بە شێوەیەکی دروست مامەڵە لەگەڵ باری نائاسایی نیشتمانی بکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ترەمپ بەڵێنیداوە ئەمریکا لەرووی ئابوورییەوە پێش بخات و گەورەیی بۆ ئەمریکا بگەڕێنێتەوە.

هەر لەسەر ئەم بابەتە، لێتیتیا جەیمس داواکاری گشتی ویلایەتی نیویۆرک دەڵێت: یاساکە ڕوونە، هیچ سەرۆکێک دەسەڵاتی ئەوەی نییە بە شێوەیەکی تاکلایەنە باجەکان بە ئارەزووی خۆی بەرز بکاتەوە.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.