Erbil 31°C سێشەممە 29 ئەیلوول 12:50

سبەی خۆڵبارین كۆتایی دێت و پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە

کوردستان TV
100%

پێشبینی دەكرێت سبەی پێنجشەممە شەپۆڵی خۆڵبارین لە هەرێمی كوردستان كۆتایی پێ بێت و پلەكانی گەرماش بەڕێژەیەكی بەرچاو روو لە دابەزین بكەن.

ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی رایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە شەپۆڵێکی خۆڵبارین ناوچە سنوورییەکانی رۆژئاوای عێراق و چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و پێشبینی دەكرێت لە چەند كاتژمێری داهاتوودا چری خۆڵبارینەکە زیاتر ببێت.

راشیگەیاند: پێشبینی دەكرێت لە سبەی پێنجشەممەوە لە هەرێمی كوردستان پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ چواشەممە 5 تا 7 پلە نزم ببنەوە، هەروەها خۆڵبارینش لە کاتەکانی نیوەرۆی سبەی پێنجشەممە کاریگەرییەكەی کەم دەبێتەوە و کۆتایی پێ دێت .

شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا كە کاریگەری ئەو بارستە ھەوا فێنکە تا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما هەر بە نزمی دەمێننەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.