درەنگانی شەوی رابردوو سێ کەس بە مەبەستی ڕاوەماسی چوونەتە سەر ڕووباری سیروان، کارەبایان لە ئاوەکە داوە و لە ئەنجامدا یەکێکیان بەهۆی بەركەوتنی بە كارەبا گیانی لەدەستداوە.
ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە گەنجێكە بە ناوی (عمران محەمەد ساڵح) و لەدایکبووی ساڵی 1996 و دانیشتووی گوندی کانی کرمانجە.
پۆلیسی گەرمیان بڵاوی كردووەتەوە: دەستبەجێ پۆلیسی بنکەی شارەدێی مەیدان چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دوای ڕەوانەکردنی تەرمی گەنجەكە بۆ پزیشکی دادی دەربەندیخان، دەستیان گرتووە بەسەر مۆلیدە و ئەو کەرەستانەی کە بەمەبەستی ڕاوکردن بەکاریان هێنابوون.
بڵاویشی كردەوە: ئەو دوو کەسەی کە لە کاتی ڕووداوەکە لەگەڵ گەنجەكە بوون، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 28ی ڕاوکردنی گیاندارە ئاوییەکان دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.