Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 10:50

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كۆتایی به‌ ئه‌ركه‌كانی له‌ عێراق دێنێت

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 28ی ئایار حکوومەتی عێراق به‌ فه‌رمی ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق "یونامی"، بارەگای نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پارێزگای نەینەوا ڕادەستی حکومەت کرایەوە، له‌ قۆناغه‌كانی داهاتووشدا بڕیار وایه‌ باره‌گاكانی تریش راده‌ستبكرێنه‌وه‌ كه‌ ماون.  


پێشتر رێككه‌وتن كراوه‌ له‌نێوان ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و حكوومه‌تی عێراق كه‌ له‌ كۆتایی ساڵی 2025 ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كۆتایی دێت و تا ئێستاش هیچ نیازێك له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق نییه‌ بۆ درێژكردنه‌وه‌ی واده‌كه‌.

 هاوكات لای خۆیه‌وه‌،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ باسم عەوادی، گوتەبێژی حکوومەتی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاشكرای كرد:  دوێنێ سێشەممە حکوومەت بارەگای نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونامی) لە پارێزگای نەینەوای وەرگرتەوە، بڕیارە لە قۆناغه‌كانی داهاتووشدا سەرجەم بارەگاکانی دیکەی یونامی له‌ پارێزگاكانی تری عێراق وەربگرنەوە.

پێشتر حکوومەتی عێراق جەختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ کە سەرەڕای کۆتاییهاتنی ئه‌ركه‌كانی "یونامی" له‌ كۆتاییه‌كانی ئه‌مساڵدا، بەڵام هەماهەنگیی و کاریی پێکەوەیی لەگەڵ ئاژانسەکانی سەر بە نەتەوە یه‌كگرتووه‌كان له‌بواری جۆراوجۆرهه‌ر بەردەوام دەبێت له‌ داهاتوودا.

 

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.