كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڵاویكرده‌وه: بەپێی دواین ئامار كه له ئۆفیسی كۆمیسیۆنی پارێزگاكانی عێراق ده‌سیان كه‌وتووه ده‌ركه‌وتووه، زیاتر لە ملیۆنێك و 600 هەزار هاووڵاتیی داتای تازه‌یان بۆ ده‌نگدان پڕ كردووەتەوە بۆ ئەوەی بەشداریی لە دەنگدانی داهاتوو بكەن.
ئەمڕۆ چوارشەم 28ـی ئایار، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه: ملیۆنێك و 600 هەزار و 421 ده‌نگده‌ری تازه له ته‌واوی عێراق سەردانی بنكەكانیان كردووە و داتای نوێی خۆیان پڕكردووه‌ته‌وه.
لەسەر ئاستی شارەكانی هەرێمی كوردستانیش كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن رایگه‌یاندووه: زۆرترین هاووڵاتی لە هەولێر بەشدار بوونە كە 116 هەزار و 724 هاووڵاتیی تازه بوونه.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كۆمیسیۆن ئه‌وه‌ش هاتووه: لە سلێمانیدا 85 هەزار و 464 هاووڵاتی سەردانی بنكەكانیان كردووە و لە دهۆكیش 60 هەزار و 422 هاووڵاتی بەشدار بوونه، لە كەركووكیش 85 هەزار و 629 هاووڵاتی سەردانی بنكەی دەنگدانیان كردووە.
جێی سه‌ره‌نجه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌كۆی ده‌نگ بڕیاری دا 11-11-2025ی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی خولی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.