بەگوێرەی نوێترین توێژینەوەی زانكۆی ئۆپساڵا لە سوید ئەنجامیداوە، دەركەوتووە كەمخەوی بۆ ماوەی تەنیا سێ رۆژ دەبێتە هۆكار بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ.
توێژینەوەكە ئەوەی خستووەتەڕوو، ئەگەر كەسێك بۆ سێ رۆژ لەسەریەك كەم بخەوێت (بۆ نموونە 4 كاتژمێر بخەوێت)، پڕۆتینەكانی هەوكردن لەنێو خوێنی بەرز دەبێتەوە، ئەمەش دەبنە هۆكار بۆ دروستبوونی نەخۆشییەكانی دڵ و دەمارەكان و كێشەی ناڕێكی لێدانی دڵ.
لە توێژینەوەكەدا 16 گەنجی تەندروست تاقیكراونەتەوە و كراونەتە دوو گرووپ، گرووپێكیان بۆ ماوەی سێ رۆژ خەویان رێكخراوە و 8.5 كاتژمێر نووستوون، گرووپەكەی دیكەش بۆ ماوەی سێ رۆژ تەنیا 4.25 خولەك نووستوون.
دوای سێ رۆژەكە نموونەی خوێن لە هەردوو گرووپەكە وەرگیراوە و دەركەوتووە ئەو گرووپەكەی كەم خەوبوون، ئاستی هەوكردنیان لە خوێن بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە و ئەمەش مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشییەكانی دڵ و دەمارەكان و لێدانی دڵەوە زیاتر دەبێت.
دوای دەركەوتنی ئەنجامەكانی تۆژینەوەكە، توێژەرانی زانكۆكە ئامۆژگاری هاووڵاتییانیان كردووە كاتەكانی خەویان رێك بخەن و خۆیان بەدوور بگرن لە كەمخەوی بۆ ئەوەی بە دووربن لە نەخۆشییەكانی دڵ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.