سەرۆک بارزانی لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق، پرۆسەی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ کرد و جەختیان لە سەقامگیریی و بەدیهێنانی تەبایی و برایەتیی نێوان لایەنەکان کردەوە.
ڕۆژی دووشەممە 26ی ئایاری 2025، لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەممەد سەمعان سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراق كرد.
بارەگای بارزانی لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاویکردووەتەوە؛ "لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت لەسەر هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەكان کرایەوە لەپێناو سەقامگیری و بەدیهێنانی تەبایی و برایەتیی نێوان لایەنەکان".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.