بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، ئاسمان پەڵە هەورو نیمچە هەور دەبێت.
رۆژی دووشەممە 26ـی ئایاری 2025، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ " ئاسمان پەڵە هەورو نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاویەکانی باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری کەمێک باران و هەورە تریشقە هەیە".
کەشناسی لەبارەی پلەکانی گەرما پێشبینی کردووە؛ "پلەکانی گەرما نزیکدەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەی سێشەممە 27ـی ئایاری 2025؛ "ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێ پەڵە هەور لە دوایی نیوەرۆ".
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە پێشبینی دەکات سبەی پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێت بەراوورد بە ئەمڕۆ.
پلەی گەرمای تۆمارکراو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان
هەولێر : 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی
دهۆک : 36 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 39 پلەی سیلیزی
سۆران : 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :25 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 43 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.