له دوای واژۆكردنی رێككه‌وتنی ئیستانبوڵ، پرۆسەی ئاگربەستی ئاشتیانه‌ی رووسیا و ئۆكراینا چووه‌ته بواری كرداره‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاش رایگه‌یاندووه،به مه‌به‌ستی نێوه‌ندگیریی بۆ ئاگربه‌ست و رێككه‌وتنی بازرگانی و وزه، هاكان فیدان به سه‌ردانێكی دوو رۆژه سه‌ردانی مۆسكۆ ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25ی ئایار، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بڵاوی کردووەتەوە: بڕیارە سبەینێ دووشەممە 26ی هاکان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا لەسەر بانگهێشتننامەی سێرگێ لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بە سەردانێکی دوو ڕۆژە بچێتە مۆسکۆ و لەلایەن ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی وڵاتەکە پێشوازیی لێ بکرێت.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌وه‌ش هاتووه : سەردانەکەی فیدان لە چوارچێوەی هەوڵە نێوەندگیرییەکانی ئەنقەرەیە بۆ ئاگربەست و کۆتایی هێنان بە جەنگی سێ ساڵەی ڕووسیا – ئۆکرانیا، کە 16 ئەم مانگە یەکەم دانوستانی ڕاستەوخۆ لە نێوان شاندی هەردوو وڵات لە تورکیا بەڕێوەچوو.
پێشتریش توركیا هه‌وڵی رژدی داوه بۆ له‌یه‌كتر نزیكبوونه‌وه‌ی رووسیا و ئۆكراینا به مه‌به‌ستیی كۆتایی هێنان به جه‌نگی نێوانیان، بۆیه ڤلادیمێر پووتین له بانگه‌وازی رازی بوون به ئاگربه‌ست، توركیای هه‌ڵبژارد كه دانوستانی راسته‌وخۆی ئاگربه‌ستی لێوه ئه‌نجام بدرێت له‌نێوان شاندی باڵای رووسیا و ئۆكراینا.
هه‌ر دوێنێش سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند: خه‌ریكی ئاماده‌كردنی ره‌شنووسێكن له‌باره‌ی ئاگربه‌ستیی درێژخایه‌ن له‌گه‌ل ئۆكراینا كه دواتر پیشكه‌شی ئۆكراینای ده‌كه‌ن.
هه‌ر بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25ی ئایار بڵاوی کردووەتەوە، فیدان لە سەردانە دوو ڕۆژییەکەیدا، بابەتی بازرگانی، وزە، گەشتیاری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ڕووسیا تاوتوێ ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.