70% سەرچاوەی ئاوی سروشتی عێراق لە تورکیا و سووریا و ئێرانەوەیە، بەڵام کەمتر لە 40%ـی ئەو بڕە ئاوەی بۆ دێت، وه‌زیری سامانه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی عێراقیش رایگه‌یاندووه: له‌و باریه‌وه له‌گه‌ڵ توركیا رێككه‌وتووین كه رۆژانه 500مه‌تر سێجا ئاو له چركه‌یه‌كدا بۆ عێراق به‌ربداته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ی ئایارعۆن زیاب عەبدوڵڵا، وەزیری سامانەکانی ئاو لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند: عێراق و توركیا ڕێككەوتوون لەسەر ئەوەی تورکیا ڕۆژانە 500 مەتر سێجا ئاو لە چرکەیەکەدا لە ڕووباری فوراتەوە بەربداتەوە بۆ ناوخۆی عێراق.
ئاماژەی بەوەشكردووه: لیژنە هاوبەشەكانیان لەگەڵ ئێران و توركیا و سوریا بەردەوامن لە هه‌وڵدان بۆ دەستەبەركردنی پشكی ئاوی عێراق له‌و وڵاتانه.
عۆن زیاب راشیگه‌یاندووه : عێراق پێویستیی بە دروستكردنی بەنداوی گڵدانەوەی ئاو نییە، گرفته‌كه بۆشایی گڵدانه‌وه‌ی ئاوه لە بەنداوەكان،چونكه وه‌كو خۆی رایگه‌یاندووه: بە نزیكەی حەوت ملیار لیتر ئاوی زیادە لە بەنداوی موسڵ، چوار ملیار لیتر لە بەنداوی سەرسار و هەشت ملیار لیتر ئاوی زیادە لە بەنداوی حەدیسە تێبینی ده‌كرێن.
پێشتر به‌رپرسانی باڵای عێراق و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان رایانگه‌یاند بوو: هاوینی 2025 سەختترین و بێزاركه‌رترین هاوین دەبێت بۆ هاوڵاتییانی عێراق، چونکە بە درێژایی مێژووی دروستبوونی، عێراق کەمترین ئاوی گڵدراوی هەیە لە ئێستادا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان: له ئێستاداعێراق به تۆخی كاریگه‌رییه‌كانی وشكه‌ساڵی و گۆڕانه‌كانی كه‌شوهه‌وای تێدا ده‌بینرێ و یەکێکە لە زەرەرمەندترین وڵاتان له ئاستی ناوچه‌كه لەڕووی گۆڕانی ئاو هەواوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.