كۆمیسیۆنی ههڵبژاردنهكانی عێراق رایگهیاند : لە سبەینێ یهكشهممهوه بۆ ماوەی مانگێک لیستی ناوی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دهست پێدهكات.
ئهمڕۆ شەممە، 24-05-2025، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: پارت و هاوپەیمانێتی و کاندیدە سەربەخۆکان دەتوانن لە سبەینێ یەکشەممەوە، 25-05-2025، ناوی کاندیدەکانیان ڕادەستی کۆمسیۆن بکەن، بە مەبەستی تۆمارکردنیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق.
له ڕاگەیەندراوەکەی ئهمڕۆی کۆمسیۆنی ههڵبژاردنهكانی عێراق ئهوهش هاتووه : وەرگرتنی لیستی ناوی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق لە سبەینێوە دەست پێ دەکات و بۆماوەی مانگێک درێژەی دەبێت، دوا وادەش 24ی مانگی داهاتوو دهبێت.
بە گوێرەی زانیارییهكانی كۆمیسیۆن: لە عێراقدا نزیکەی 29 ملیۆن کەس مافی دەنگدان و بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی خولی ئهمجارهی پەرلەماندا هەیە. هەروەها لە کۆی 66 هاوپەیمانێتیی تۆمارکراو لە عێراق 18یان خواستی بەشدارییان دەربڕیوە، هەشت هاوپەیمانێتیی نوێش داواکارییان پێشکەشکردووە و دوو هاوپەیمانێتی نوێش بە فەرمی پەسندکراون و پڕۆسهكهش له ژێر ووردبینی دایه.
له ماوهی رابردوودا : ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق له كۆبوونهوهیهكی فهرمیدا 11ى تشرینى دووەمى 2025ى دیاری کردووە وەکو ڕۆژى هەڵبژاردنى خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراق .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.