ئه‌مڕۆ هه‌ینی دوای كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه نزیكه‌ی كاتژمێرێكی خایاند، مه‌سرور بارزانی بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوتی : كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر باش و به‌رهه‌مدارمان ئه‌نجامدا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23ی ئایار له‌ناو باڵه‌خانه‌ی (هاری ئێس توورمان) له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوتی : دڵخۆشین به‌و هه‌موو پشتیوانییه‌ی كه ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باش و به‌رهه‌مدارمان ئه‌نجامدا .
له وه‌ڵامی پرسیاری میدیاكاراندا مه‌سرور بارزانی زیاتر گوتی : به‌دڵنیایی ده‌بێت حكوومه‌تی عێراق تێبگات كه ئه‌نجامدانی ئه‌م گرێبه‌ستانه له‌بواری وزه و وه‌به‌رهێنان ته‌نیا بۆ هه‌رێمی كوردستان نیه، به‌ڵكو سوودی بۆ ته‌واوی هاوڵاتییانی عێراق ده‌بیت له داهاتوودا .
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند : بۆ كردنه‌وه‌ی كونسولخانه‌ی تازه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێری پایته‌خت میوانداری ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكامان كردووه، به‌ڵام ئه‌وه ده‌وه‌ستێته سه‌ر خۆی كه ئایا چه‌ند كاتی ده‌بێت سه‌ردانیه‌كه بۆ هه‌رێمی كوردستان بكات.
كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ ماركۆ رۆبیۆ كه به كه‌سی دووه‌می ناو كۆشكی سپی داده‌نریت له دوای دۆناڵد تره‌مپ، رووادوێكی مێژوویی گرنگه بۆ هه‌رێمی كوردستان و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ڕووی مامه‌ڵه‌ی عێراق و وڵاتانی دراوسێ و جیهانیش ده‌باته ئاستێكی تر .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.