له چوارچێوه‌ی ئه‌و جه‌وله سیاسی و ئابوورییه‌ی كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی پێكردووه، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر کۆبوونەوە فه‌رمی و چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی نێوان مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا له‌ناو باڵه‌خانه‌ی هاری ئیس تروومان دەستی پێ کرد.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ هەینی 23ـی ئایاری 2025، کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە واشنتن، دەستی پێ کرد و بڕیاره له كۆبوونه‌كه‌دا فراوانكردنیی په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابوورییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان بخرێنه به‌ر باس.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوی ماڵپه‌ری فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ،بڕیار وایه دوای كۆبوونه‌كه‌وه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌نێوان ماركۆ رۆبیۆ و مه‌سرور بارزانی ئه‌نجام بدرێت .
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه مەسرور بارزانی بە سەردانێکی فەرمیی لە ئەمەریکایە، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە ئه‌نجامداوه له سیناتۆر و كۆنگرێسمانه‌كان و بریار به‌ده‌ستانی ئیداره‌ی نوێی دۆناڵد تره‌مپ، هەروەها لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆشی لەگەڵ ڕوبیۆ، چەندین پرسی گرنگ تاوتوێ دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.