Erbil 31°C پێنجشەممە 10 ئەیلوول 21:27

كۆمیسیۆن ژمارەی حزب و هاوپەیمانییەكانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق بڵاوكردەوە

کوردستان TV
100%

فەرمانگەی كاروباری پارت و رێكخستنە سیاسییەكان لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ژمارەی حزب و هاوپەیمانیەتییەكانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق بڵاو كردەوە.

فەرمانگەكە ئەمڕۆ پێنجشەممە دوای كۆتاهاتنی دەوامی فەرمی، دوایین ئاماری حزب و هاوپەیمانیەتییەكانی بڵاو كردەوە كە تا ئیستا تۆماركراون.

فەرمانگەكە ژمارەی حزب و لیست و هاوپەیمانیەتییەكانی بەمشێوەی خوارەوە بڵاو كردەوە:-

- ژمارەی ئەو حزبانەی مۆڵەتیان هەیە: 343 حزب

- ژمارەی ئەو حزبانەی لەژێر دروستكردنن: 60 حزب

- ژمارەی ئەو حزبانەی ئامادەییان پێشانداوە بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردن: 118 حزب

- ژمارەی هاوپەیمانیەتییەكانی رابردوو: 66 هاوپەیمانیەتی

- ژمارەی ئەو هاوپەیمانیەتییانەی لە كۆمیسیۆن پەسندكراون: 5 هاوپەیمانیەتی

- ژمارەی ئەو هاوپەیمانیەتییانەی چاوەڕێی كۆمیسیۆن دەكەن بۆ پەسندكردن: 11 هاوپەیمانیەتی

- كۆی گشتی ئەو هاوپەیمانیەتییانەی ئامادەییان پێشانداوە بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردن: 25 هاوپەیمانیەتی

- ژمارەی ئەو لیستە تاكەكەسییانەی ئامادەییان پێشانداوە بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردن: 16 لیست

پێشتر لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە بڕیاردرابوو رۆژی 11ی تشرینی دووەمی 2025 هەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.