سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا کرد و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ی ئایاری 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلو، سه‌رۆكوه‌زيرانى پێشووترى توركيا و سه‌رۆكى پارتى داهاتووى توركيا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى ئاشتى له توركيا، سه‌ردانى داوود ئۆغلو بۆ ناوچه جياكانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى ناوچه‌كه‌يان به‌گشتى، تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا پرۆسه‌ى ئاشتييان له توركيا به هه‌نگاو و ده‌رفه‌تێكى مێژوويى له قه‌ڵه‌م دا كه ده‌بێ لەده‌ست نه‌درێت و هه‌مووان هاريكار بن بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه و به‌دیهاتنى ئاشتى. له‌مباره‌يه‌وه، داكۆكييان له ڕۆڵى يارمهتيدەرانهى هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه كرده‌وه.
نێچيرڤان بارزانى هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى ته‌واو له پرۆسه‌كه و سه‌رخستنى دووپات كرده‌وه و ئاماده‌يى نيشان دا بۆ هه‌موو هاوكارييه‌كى پێويست له‌پێناو سه‌رخستنى ئاشتيدا. به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها باسى له گرنگيى ئاشتى و لێكه‌وته ئهرێنييهكانى بۆ توركيا و ته‌واوى ناوچه‌كه كرد.
لاى خۆيه‌وه داوود ئۆغلو ستايشى په‌يوه‌ندييه‌كانى توركياى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و بره‌ودانى په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيانى به مايه‌ى بايه‌خ و گرنگى بۆ ئێستا و داهاتووى هه‌ردوولا، له قه‌ڵه‌م دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.